حكومه‌تی لوبنان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان كۆبوه‌وه و دوای كۆبونه‌وه‌كه حكومه‌تی حه‌سه‌ن دیاب، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
سایتی سكای نیوز له‌زاری چه‌ند وه‌زیرێكی حكومه‌تی لوبنان بڵاویكرده‌وه حكومه‌تی ئێستای لوبنان به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌سه‌ن دیاب، ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی حكومه‌ت وتارێك پێشكه‌ش بكات.
حكومه‌تی لوبنان كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له باره‌گای حكومه‌ت كرد كه پێشتر بڕیاربوو له كۆشكی به‌عبه‌دا سزای بكات، كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ فشاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرێك بۆ دانیشتنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه گۆڕدرا.
رۆژی سێشه‌ممه 4ی ئابی 2020، دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له كۆگاكانی به‌نده‌ری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان روویدا و تیایدا زیاترله 2700 ته‌ن مادده‌ی نتراتی ئامۆنیۆم ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاترله 160 كه‌س كوژران و شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ژێرخانی ئابوریی پایته‌خت كه‌وت.
PM:05:37:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت