زۆترین توشبوی كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كرا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زار و 484 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 72 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و دوو هه‌زار و 15 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ توشبوه‌ نوێیه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو، له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق و له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش تۆمار كراون، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی 198 و له‌ هه‌ولێر 278 و له‌ دهۆك 32 و له‌ كه‌ركوك 161 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 15 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 42 كه‌س و له‌ هه‌ولێر 101 و دهۆك 23 و له‌ كه‌ركوكیش 47 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 3یان له‌ سێمانی و 13 توشبوو له‌ هه‌ولێر و یه‌ك توشبوو له‌ دهۆك 4ی دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك.

به‌گشتی له‌ عیراق 153 هه‌زار و 599 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هه‌زار و 464 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 109 هه‌زار و 790یش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:03:49:10/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت