عیراق مادده مه‌ترسیداره‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دوورخسته‌وه
وێستگه نیوزـ
به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئه‌و ماددانه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دوورخرانه‌وه كه زۆر مه‌ترسیدارن.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا تا بزانرێت چ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار له به‌شه‌كانی هه‌ڵگرتنی وشكانی و ده‌ریایی و ئاسمانی‌دا هه‌یه.
وتیشی كه لیژنه‌كه به‌دوای مادده‌ی كیمیایی و مادده‌ی نیتراتی ئامۆنیۆم و چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه گه‌ڕاون كه بۆ دوو مه‌به‌ست به‌كارده‌هێنرێت، له به‌شی (باركردنی ئاسمانی)ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداش چه‌ند مادده‌یه‌ك به سه‌لامه‌تی به‌شی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازیی ده‌روازه سنورییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه و فڕۆكه‌خانه له‌و ماددانه خاڵی كراوه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی زیاترله 2700 ته‌ن له مادده‌ی نیتراتی یۆرانیۆم له به‌نده‌ری به‌یروت له لوبنان، زیاترله 150 كه‌س كوژران و شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و زیانی سه‌دان ملیۆن دۆلاریش به ژێرخانی ئابوریی پایته‌خت كه‌وت.
PM:10:37:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت