منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان کەوتەناو نەوتەوە و گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە منداڵێکی کوردی تەمەن پێنج ساڵان لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان لە نزیک ماڵەکەیان دەکەوێتە ناو چاڵێکی نەوتەوە، بەهۆی قوڵی چاڵەکە و درەنگ رزگارکردنیشی ئەو منداڵە گیانی لەدەستدا.
بەپێ زانیاریەکانی وێستگەنیوز ئەم منداڵە چووەتە نزیک ئەو شوێنەی کە چاڵە نەوتیەکەی لێیە و قوڵی چاڵەکەش سێ مەتر بووە، دواتریش کەوتووەتە ناو چاڵەکە و بۆ ماوەی نزیکە کاتژمێرێک ماوەتەوە، بەر لەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانەش منداڵە گیانی لەدەستدابوو.
ئەو منداڵە ناوی "یاسین کازم"ە تەمەنی پێنج ساڵانە لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بەو رووداوە خنکاوە و گیانی لە دەستداوە.
PM:08:26:09/08/2020
ئهم بابهته 3256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت