له شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر روداوێكی هاتوچۆی سه‌خت رویدا
وێستگه نیوزـ
دوو ئۆتۆمبیل له شه‌قامی 150 مه‌تریی شاری هه‌ولێر به‌یه‌كیان دا و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س برینداربوون.
فازل حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆی ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه 9ی ئابی 2020، لەسەر شەقامی 150مەتری کە هێشتا لەژێر دروستکردندایە روداوێکی پێکدادان رویدا .
ئاشكراشیرد كه روداوه‌كه لەنێوان ئۆپلیکی تایبەت و فۆردێکی تایبەتدا بووه و له ئه‌نجامی روداوه‌كه‌دا چوار كه‌س برینداربون كه سیانیان شوفێر و سەرنشینی ئۆپلەکە بوون و ده‌ریشكه‌وت كه شۆفێری ئۆپڵه‌كه خەتابار بووه له روداوه‌كه‌دا.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رونیكردوه‌ته‌وه كه بەهۆی تیژرۆیی شۆفێری ئۆپڵه‌كه‌وه کاتێک گەیشتبوەیەکێک لەبەربەستە پلاستیکیەکان کەلەسەر شەقامەکە چەسپ کراون، شۆفێره‌كه کۆنترۆلی لەدەستداوه و چوبووه سایدی بەرامبەر و خۆی کێشا بوو به ئۆتۆمبیله فۆرده‌كه‌دا كه له سایدی خۆی رۆیشتووه.
PM:08:03:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت