وه‌زیری به‌رگریی توركیا هاته‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری به‌رگریی توركیا هاته‌سه‌ر سنوره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له‌سه‌ر سنور بڵاوه‌یان پێكراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی ئابی 2020، خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا به یاوه‌ریی یه‌شار گوله‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپا و ئومیت دۆندار، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سه‌ردانی سنوری عیراق و توركیایان كردوه.
سینان یایلا، فه‌رمانده‌ی سوپی دووه‌می ناو سوپای توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌ره‌فه‌دین ئیڵچی له ناوچه‌ی شرنا‌خ پێشوازیی له وه‌زیری به‌رگریی توركیا كردووه و له‌وێوه به هه‌لیكۆپته‌رێك هاتونه‌ته سنوره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا بنكه و یه‌كه‌ی سه‌ربازی و بازگه و مه‌خفه‌ره جیاجیاكانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كراون.
PM:07:16:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت