سلێمانی.. خێرخوازێک خانەیەکی نوێ بۆ بەساڵاچوان دروستدەکات


وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی 8ی ئاب وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خێرخوازێک لەسەر دروستکردنی خانەیەک بۆ بەساڵاچوان لە شارۆچکەی سیتەک رێککەوتن، ئەمڕۆ هەنگاوی یەکەمی دروستکردنی پڕۆژەکە کە بە تێچوی 325 هەزار دۆلار دروستدەکرێت، دەستیپێکرد.

عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدان و چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، "پشتیوان بەخواى گەورە، هەنگاوە یەکەمینەکانى پڕۆژەى دروستکردنى بینایەک بۆ ماڵى بەساڵاچووان بە ڕەنگڕێژکردنى نەخشەکەى لەسەر زەوى دیاریکراو لە شارەدێى سیتەک چووە بوارى جێ بەجێکردنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپاسی خێرخوازەکە، قاییمقامى چوارتا و بەڕێوەبەر وسەرۆکى شارەوانى سیتەک و ئەندازیارەکانی شارەوانى و سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەن کە بەشدار دەبن لە سەرخستنى ئەم پڕۆژەیەدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی سلێمانی بەرنامەی ئەوەی هەیە لەمەودوا بەشی بەساڵاچوان بکرێت بە دو خانەی نوێ، بەشی یەکەم بۆ بەساڵاچوانی ئاسایی و بەشێکی نوێش بەناوی بەساڵاچوانی پەکەوتە دەکرێتەوە.


PM:07:11:09/08/2020






ئه‌م بابه‌ته 2380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو