دوو وەزیری حکومەتی لوبنان دەستیان لەکارکێشایەوە
وێستگەنیوز-
هەردوو وەزیری ژینگە و راگەیاندن لە حکومەتی لوبنان بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروت دەستیان لەکارکێشایەوە، میدیاکانیش ئاماژە بە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی حەسەن دیاب، سەرۆکی حکومەت و شەش وەزیری دیکە دەکەن.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دمیانوس قەتار، وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی ئیداری لە حکومەتەکەی حەسەن دیاب دەستی لەکارکێشایەوە، پێشووتریش مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندنی لوبنان بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروت دەستی لەکارکێشابوویەوە.
پەیوەست بەم بابەتەش لە چەند رۆژی رابردودا پێنج پەرلەمانتاری لوبنان، بەهۆی دۆخی خراپی وڵات و ئیدارەدانی قۆناغی راگوزەر بەتایبەت دوای تەقینەوەی 4ی ئابی بەیروت کەبەهۆیەوە 300 هەزار کەس لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون، دەستیان لەکارکێشایەوە.
چواری ئەم مانگە لهئهنجامی تهقینهوهیەکی گەورە له بەندەری بهیروت 158 كهس گیانیان لهدهستدا و زیاتر له پێنج ههزار كهسی دیكهش برینداربون، هاوکات زیانە ماددیەکانیش بە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
PM:05:28:09/08/2020
ئهم بابهته 2468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت