فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چه‌كی پێشكه‌وتوو گه‌یه‌ندرایه لیبیا
وێستگه نیوزـ
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك رایانگه‌یاندوه كه توركیا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چه‌كی پێشكه‌وتووی داوه‌ته حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی له لیبیا كه هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره‌یه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه توركیا گوێ به بانگه‌وازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نادات بۆ راگرتنی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له لیبیا به‌مدواییه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چه‌كی پێشكه‌وتووی داوه‌ته حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی له لیبیا كه هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره‌یه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌شكردوه كه شه‌وی هه‌ینی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری توركیا له بنكه‌ی ئاسمانیی وه‌تییه له لیبیاوه به‌ره‌و توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان هاتنی ئه‌و فڕۆكانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه توركیا چه‌كداری دیكه‌ی ره‌وانه‌ی لیبیا كردوه و ده‌شڵێن هه‌میشه ئه‌نقه‌ره باره‌كانی خۆی له چه‌كدار و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له بنكه‌ی ئاسمانیی وه‌تیه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
AM:10:17:08/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت