ئه‌ڵمانیا كه‌وته‌به‌ر شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
رێژه‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا له هه‌ڵكشاندایه و ته‌نها له یه‌ك رۆژدا زیاترله هه‌زار و 100 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
په‌یمانگه‌ی رۆبه‌رت كوخ كه تایبه‌ته به نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان بڵاویكرده‌وه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 122 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 12 كه‌سی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئه‌ڵمانیا تائێستا 215 هه‌زار و 336 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و نۆ هه‌زار و 195یش له‌و ژماره‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
په‌یمانگاكه ده‌ڵێت كه شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه به‌رپرسان دووباره رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌ك دووریی ماوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پۆشینی ده‌ماك توندتر بكه‌نه‌وه.
AM:09:38:08/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت