رۆژهەڵاتی کوردستان.. روداوێکی هاتووچۆ 7 قوربانی لێدەکەوێتەوە


وێستگەنیوز-

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوێنێ 6ی ئاب روداوێکی هاتووچۆ لە نێوان مەریوان بۆ گوندی دەرەناخی  لە رۆژهەڵاتی کوردستان رویداوە و لەئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و شەش کۆڵبەریش برینداربوون.

رێکخراوی هەنگاو کە گرنگی بە پرسی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ڕۆژی پێنج شەممە 16 گەلاوێژی 2720 (6ی ئابی 2020)، لە ڕێگای مەریوان بۆ گوندی دەرەناخی رووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی 6 کۆڵبەری دیکە، تائێستاش ناسنامەی ئەو 6 کۆڵبەرە کە لەم رووداوەدا برینداربوون ڕوون نەبوەتەوە.

ئەوەش هاتوە، خالید غەفووری خەڵکی گوندی (باوە) و تەمەن 49 ساڵ لەم ڕووداو گیانی لەدەست داوە و 6 کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

رێکخراوەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەم ڕووداوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا هاتوەتە رویداوە و سەرنشینەکانی پرایدەکە کۆڵبەر بوون و بە مەبەستی کۆڵبەری بەرەو سنوور چوون.


PM:05:13:07/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو