سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێم دەکات


وێستگەنیوز-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان وڵاتی وێرانکردوە و باکی بە هیچ نییە، بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتیان هەڵوێستیان هەبێت و دۆخی بێدەنگی کۆتایی پێبێت، چونکە هەڵوێستی خەڵک دەتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت و فشاری راستەقینە دروست دەکات.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەکردوە، "دەمەوێت بنووسم (هیوام خۆشیتانە)، ئەگەرچی دەزانم خۆشیی و خۆشگوزەرانیی زۆر کەمبوەتەوە، بەڵام نابێت بێ هیوا بین و تەسلیم بین، چونکە ئەم دەسەڵاتە وڵاتەکەمانی وێرانکردوە و باکی بە هیچ نییە، بۆیە ئەوەی پێویستە هەڵوێستی خەڵک و ئێمە و هەمووانە ، بێ جیاوازیمان ".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئیتر بەسە بێدەنگیی. تا کەی ئەم دۆخە قبوڵ دەکرێت؟ دڵنیابن هەڵوێستی هەمومان زۆر لەم دۆخە دەگۆڕێت و فشاری راستەقینە دروست دەکات، هەر وەک چۆن لە بەغداد هەڵوێستی دەستەجەمعی خەڵک توانی حکومەت بگۆڕێت".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئێمە وەک نەوەی نوێ هێندەمان لەسەرە کە مل نەدەین، تەسلیم نەبین، وە هەمیشە لەگەل خەلکی خۆمان بین و هەڵوێستمان هەبێت".



PM:09:45:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 8804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو