قایمقامییەتی هەولێر: پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و بازاڕە میلییەکان دادەخرێن
دیمەنێک لە شاری هەولێر
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیاریدا له رۆژانی هه‌ینی چه‌ند شوێنێك وه‌ك خۆپارێزی له كۆرۆنا دابخرێن.
قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر چه‌ند بریارێكی نوێی ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كان له رۆژانی هه‌ینیدا بازاڕه میللیه‌كان، پێشه‌نگاكانی ئۆتۆمبێل، گۆڕه‌پانی باڵنده و مۆتۆڕسكیله‌كان داده‌خرێن.
له پارێزگای هه‌ولێر ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ژماره‌ی توشبوان له به‌رزبونه‌وه‌دایه و ته‌نها دوێنێ له‌و پارێزگایه 218 كه‌س توشبوون و شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وه‌ش سه‌رجه‌می توشبون به كۆرۆنا له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 417 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 148 كه‌س مردون و سێ هه‌زار و 337 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
PM:12:23:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 7940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت