به‌ڤیدیۆ.. ئه‌مریكا موشه‌كێكی تاقیكردوهتهوه كه له خێرایی ده‌نگ خێراتره
وێستگه نیوزـ
سوپای ئه‌مریكا بۆیه‌كه‌مجار گرته‌ی ڤیدیۆیی تاقیكرنه‌وه‌ی موشه‌كێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندوه كه خێرایی موشه‌كه‌كه له خێرایی ده‌نگ زیاتره.
سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه تاقیكردنه‌وه‌كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به هاوكاریی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه و جه‌نڕاڵ نیل سۆرگۆد، به‌رێوه‌به‌ری كه‌رتی ته‌كنه‌لۆجیا و بڕینی بواری ده‌نگی، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڤیدیۆكه‌ی بۆیه‌كه‌مجار بڵاوكردوه‌ته‌وه.
پرۆسه‌ی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كه به "تاقیكردنه‌وه‌ی فڕینی 2" ناونراوه و ئامانج لێی پێشخستنی ئه‌و موشه‌كانه بووه كه خێراییه‌كانیان له خێرایی ده‌نگ زیاتره.
جه‌نڕاڵ نیل سۆرگۆد ئاشكراشیكردوه كه ده‌توانرێت موشه‌كه‌كان له وشكانی و له‌سه‌ر ژێردهریاییهكانهوه ئاراسته‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێن.
PM:11:49:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت