چوارده كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێریی رابردوودا له شاره‌كانی هه‌رێم، 14 توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 348 توشبوی نوێ تۆمار كراون و 114ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 3ی ئابی 2020، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 348 كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 14ی تریش گیانیان له‌ده‌ستداوه 114 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه كه پێنج له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له شاری هه‌ولێرن و هه‌شتی دیكه‌ش له سلێمانی و گه‌رمیان و 1 توشبوش له دهۆكه.
به‌پێی دوایین ئامار تائێستا له هه‌رێمی كوردستان 14 هه‌زار و 816 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 9 هه‌زار و 413 توشبوش چاكبوونه‌ته‌وه و 574 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:09:25:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت