پۆلیسی سلێمانی: ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو ته‌قه‌ی له ماڵی دوو هاوڵاتی كردبوو، دواتر هه‌ڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی تەقەی لەماڵی دوو ھاوڵاتی کرد و دواتر ھەڵھات، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکردو توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
راشیگه‌یاندوه كه دەستیشگیراوه بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبارو چەکێک لە جۆری کڵاشینکۆفدا کە تۆمەتبارەکە تەقەکانی پێ‌کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت كه لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لەدایکبوی 1981 دانیشتوی شاری سلێمانی بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 31/405 ڕاگیراوەو لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
PM:07:39:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت