توشبویهكی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دھۆک گیانی لە دەستدا
وێستگە نیوز- رەڤەند گوھەرزی
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2020، توشبویهكی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دھۆک گیانی لە دەستدا.
لەراگەیەندراوێکی بەرێوەبەرابەتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆک هاتووه:" ئەمڕۆ توشبویەکی دیکە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا کە لە تەمەنی 72 ساڵیدا بووە".
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوە کە" شەوی رابردوو ئەو توشبووه لە قەزای ئاکرێ گوازرایەوە بۆ شاری دھۆک".
بەپێ زانیاریەکانی وێستگه نیوز، ئەو توشبووه خەڵکی گوندی سپی ماڵی بووە لە ناحیەی گردەسێنی سەربە قەزای ئاکرێ و ئهمهش چوارەم حاڵەتی گیان لە دەستدانە كه لە سنوری پارێزگای دھۆک تۆمار بكرێت.
PM:05:20:03/08/2020
ئهم بابهته 2512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت