له‌ عیراق زیاترله‌ دوو هه‌زار و 730 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و 735 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 66 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ توشبوه‌ نوێیه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو، له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق و له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش تۆمار كراون، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی 50 و له‌ هه‌ولێر 207 و له‌ دهۆك 77 و له‌ كه‌ركوك 65 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 225 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 36 كه‌س و له‌ هه‌ولێر 77 و دهۆك 9 و له‌ كه‌ركوكیش 81 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 66 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 4یان له‌ سێمانی و 2 توشبوو له‌ هه‌ولێر و 3 توشبوو له‌ دهۆك و 9ی دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك بوون.

به‌ گشتی له‌ عیراق 131 هه‌زار و 886 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و 934 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 94 هه‌زار و 111ش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:04:05:03/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت