بەوێنە...بەشێک لە هاوڵاتیانی کوردستان خەڵک هان دەدەن بۆ پشگیری کازمی
مسته‌فا كازمی
وێستگه نیوزـ
وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستی به سنگییه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و مێردمنداڵه گرتووه كه له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیی به‌غداوه ئه‌شكه‌نجه درا و سوكایه‌تیی پێكرا.
له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوكایه‌تیكردن به‌و محه‌مه‌د سه‌عید، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گرێبه‌ستی چه‌ند ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی ئه‌منیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ره‌وانه‌ی دادگای كردن، دواتریش كازمی پێشوازیی لێکرد، كازمی به مێردمنداڵه‌كه‌ی وتوه: "دەبێت تۆش سزاکەیان لە کەناڵەکانی تەلەفزێۆن ببینیت."
به‌شێك له چالاكوانان و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی مسته‌فا كازمی و مێردمنداڵه‌كه، ستایشی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان كردوه "ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ پشتیوانی له كازمی".
هه‌ندێك له هاوڵاتیانی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كازمییان "به‌ره‌و سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ری له زه‌لكاوی نادادپهوهریدا" هه‌ژمار كردوه، یه‌كێكی دیكه‌ش كازمی وه‌ك "كه‌سێكی شیاو بۆ شوێنی شیاو" وه‌سف ده‌كات.
هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ئه‌و مێردمنداڵه‌یان به روداوی هێرشكردنه‌سه‌ر مامۆستاكه‌ی هه‌ولێر به‌ستوه‌ته‌وه كه له خۆپیشاندانه‌كانی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه "به‌رشه‌ق درا" و ده‌ڵێن "كازمی بڕیاری خۆی دا، به‌ڵام سێ ساڵه سه‌رۆك وه‌زیرانی خۆمان بێ بڕیاره"، یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت "كازمی پیاوی ده‌وڵه‌تمه‌داره".
PM:03:12:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 14712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت