فڕۆكه‌كانی ئێرانیش ده‌ستیان به بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێم كرد
وێستگه نیوزـ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئێران بارەگاکانی حزبی دیموکراتیان لە سنوری چۆمان بۆردومان کرد و به‌هۆیه‌وه خانویه‌ك زیانی پێ گه‌یشت.
سوارە ئەکرەم، قائیمقامی قەزای چۆمان بە كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاندوه، کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەکانی ئێران بارەگاکانی حزبی دیموکراتیان لە گوندی دێگی سەر بە ناحیەی سمیڵان لە سنوری چۆمان بۆردومان کردوە"، دەشڵێت،" بەهۆی بۆردومانەکە خانویەک زیانی بەرکەوتووە.
قائیمقامی قەزای چۆمان وتیشی "بە پێی ئەو زانیارییانەی بەردەستە ئەم بۆردومانەی فڕۆکەکانی ئێران هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
ئێران زیاتر له تۆپخانه‌كانیه‌وه بۆردومانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و كه‌متر فڕۆكه له‌دژی نه‌یاره‌كانی به‌كارده‌هێنێت.
PM:02:08:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت