لەدهۆك حاڵەتێكی چاكبوونەوەی سەیر بەكۆرۆنا روویدا


وێستگە نیوز-
لە پارێزگای دھۆك نەخۆشێكی شێرپەنجە كە تەمەنی ٨٣ ساڵ بووە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، ئەمڕۆ بەتەواوی چاكبووەوە.

د.موئەیەد ئەغالی، سەرپەرشتی چارەسەری نەخۆشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك رايگەیاند، نەخۆشێكی شێرپەنجە كە تووشی كۆرۆنا ببوو داوی ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكانی دەرچوون كە تووشبووە ئەمڕۆ بە تەواوی چاكبووتەوە".

ناوبراو روونیكردەوە، نەخۆشەكە تەمەنی ٨٣ ساڵ بووە، لەبەر سەختی حاڵەتەكەی و بوونی تەنگە نەفەسی، قوڕگی كونكرابوو وەكو بەشێك لە چارەسەری.

ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆك ٧٧ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، چاكبوونەوەی ئەو تووشبووەی شێرپەنجە كە لەو تەمەنەدایە لەكاتێكدایە زۆربەی تووشبوانی كۆرۆنا كە لەتەمەنێكی زۆردان كۆچی دوایی دەكەن.


PM:10:43:02/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 11300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو