بەوێنە.. فڕۆکەکانی تورکیا لەناوچەیەکی سەنتەری شاری دهۆک ئۆتۆمبێلێک بۆردومان دەکەن


وێستگەنیوز-
پەیامنێری وێستگەنیوز لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە کومەڵگای باگێرا سەر بە ناحیەی زاویتە کەلەڕوی کارگێڕییەوە سەر بە سەنتەری شاری دهۆکە، ئۆتۆمبێلێک کە گومان دەکرێت ژمارەیەک گەریلایی پەکەکەی تێدابووبێت بە ئامانج گرتووە، لە ئەنجامیشدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سوتاوە بەڵام زیانە گیانیەکان نازانرێت.

پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان سوپای تورکیا بە پاساوی جوڵەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنورەکەدا ئۆتۆمبێلێکیان لە کومەڵگای باگێرا سەر بە ناحیەی زاویتە کەلەڕوی کارگێڕییەوە سەر بە سەنتەری شاری دهۆک بۆردومانکردوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومان کراوە نازانرێت زیانە گیانی و مادییەکانی چی بوون بەڵام ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سوتاوە.

6ی تەمموزیش پەیامنێری وێستگەنیوز لە ئامێدی رایگەیاند، بەپاساوی بونی جوڵەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنیان لە سنوری ناحیەی بامەڕنێ سەر بە قەزای ئامێدی کردوەتە ئامانج، بەهۆی بۆردومانەکە و ئاڕاستەکردنی راستەوخۆیی بۆ ئەو دوو ئۆتۆمبێلەش دوو هاڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

بە درێژایی دوو مانگی  رابردوو ئێران و تورکیا بە شێوەیەکی رێکخراو چەند هێرشێکی زەمینی و ئاسمانیان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق ئەنجامداوە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لەژێر ناوی "چنگی هەڵۆ" ئەنجامدراوە و ئامانجی ئەنقەرە دەستبەسەرداگرتن و کردنەئامانجی پێگەکانی گەریلایە لە  لە قەندیل و شنگال  و ناوچەکانی دیکەی سنوری پارێزگای دهۆک، لەبەرامبەردا ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە پاساوی بونی گروپی چەکداری لەسەر سنور.





PM:07:01:01/08/2020






ئه‌م بابه‌ته 6936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو