هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگ كه‌وته‌سه‌ر جاده
وێستگه نیوزـ
میسرییه‌كان وێنه‌یه‌كی نه‌جات سه‌غیره، خانمه گۆرانبێژی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه به ته‌نها له‌سه‌ر شه‌قامێك و له نزیك ته‌لاری نیشته‌جێبونه‌كه‌ی دانیشتووه.
به‌هۆی تێكچونی ته‌لاره‌كه‌وه كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی به‌رازیل له ناوچه‌ی زه‌مالیكی گرانبه‌ها له قاهیره‌ی پایته‌خت، حكومه‌ت بڕیاریداوه ته‌لاره‌كه نۆژه‌ن بكاته‌وه و دانیشتوانه‌كه‌ی مۆڵه‌ت داوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش وێنه‌ی نه‌جات سه‌غیره گیراوه كه به‌ته‌نها له‌سه‌ر كورسییه‌ك له نزیك ته‌لاره‌كه به‌بێزاری دانیشتووه.
له ته‌لاره‌كه‌دا هه‌ر نه‌جات سه‌غیره‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌ژیاون، به‌ڵكو چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی میسریی وه‌ك مه‌حمود ملێجی و علویه جه‌میل و سوعاد حوسنی و عیزه‌دین ئه‌بو زه‌لفیقار-ی ده‌رهێنه‌ریش هه‌بوون.
نه‌جات سه‌غیره، خوشكی ئه‌كته‌ری كۆچكردوو سوعاد حوسنی، له 11ی ئابی 1938 له‌دایكبووه و ناوی ته‌واوی نه‌جات محه‌مه‌د كه‌مال حوسنی بابا-یه و به نه‌جات سه‌غیره ناسراوه.
ئه‌م خانمه له ساڵی 2002 وازی له گۆرانی وتن هێنا و كاروانێكی پڕ له گۆرانی و نواندنی سینه‌مایی بۆخۆی تۆمار كردوه.
سوعاد حوسنی و نەجات سەغیرە
PM:11:37:28/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 19724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت