ئێران.. به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا تۆمار كرا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا دوو هه‌زار و 667 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران، له‌زاری سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بڵاویكرده‌وه: له ماوه‌ی دوو رۆژا تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دوو هەزار و 667 کەس تووشی كۆرۆنا بوون.
وتیشی: "تا ئێستا 296 هەزار و 273 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لە ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 235 کەس به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه و كۆی گشتی گەیشتووەتە 16 هەزار و147 کەس.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران وتیشی: "257 هەزار و 19 کەس له نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
PM:02:10:28/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت