پزیشكه خێرخوازه‌كه‌ی هه‌ژاران كۆچی دوایی كرد
محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌فار مه‌شالی
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ د.محه‌مه‌د مه‌شالی، پزیشكی میسری كۆچی دوایی كرد، ئه‌م پزیشكه به پزیشكی خه‌ڵكی هه‌ژار و پزیشكه خێرخوازه‌كه ناسرابوو.
هه‌واڵی كۆچی دوایی محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌فار مه‌شالی، له‌لایه‌ن وه‌لیدی كوڕییه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پزیشكه میسریه خێرخوازه‌كه له ناوچه‌ی بوحه‌یره، له شوێنی ره‌چه‌ڵه‌كی خۆی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
محه‌مه‌د مه‌شالی به‌وه ناوبانگی ده‌ركردبوو كه هاوكاریه‌كی زۆری هه‌ژارانی كردوه و به پاره‌یه‌كی كه‌م چاره‌سه‌ری پزیشكی و پشكنینی بۆ كردون.
مه‌شالی له ساڵی 1968 بڕوانامه‌ی پزیشكیی وه‌رگرتوه و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندین نه‌خۆشخانه بووه و سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵییه‌كانی خۆی، كاتێكی زۆریشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی خه‌ڵكی هه‌ژار ته‌رخانكردوه.
PM:12:02:28/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت