به‌ڤیدیۆ..رێگریی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی روسیا له‌ فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیی ئه‌مریكا


وێستگه‌ نیوزـ

فڕۆكه‌ سیخوڕییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئاسمانی ده‌ریای ره‌ش له‌ سنوری روسیا نزیك ده‌بوه‌وه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كه‌ی روسیا روبه‌ڕوی بوه‌وه‌.
 
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند فڕۆكەیەكی جه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی جۆری سوخۆیی27 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ روبه‌ڕوی فڕۆكەیەكی سیخوڕیی ئەمریكا كراوه‌ته‌وه‌ كە لە ئاسمانی دەریای رەش لە سنوری روسیا نزیكبوەتەوە.
 
به‌پێی وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا، فڕۆكە ئەمریكییەكە لە جۆری "بی 8 بوسیدۆن" بووە و دوای ئەوەی فڕۆكه‌كه‌ی روسیا لێی نزیكبوەتەوە، فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاڕاستەكەی خۆی گۆڕیوە و لە  سنوره‌كه‌ دوركەوتوەتەوە.
 


PM:10:14:27/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو