چیرۆکی ئەم وێنەیە هەرادەنێتەوە


وێستگەنیوز-
رۆژی هەینی بڵاوبونەوەی وێنەی ئافرەتێک لەکاتێکدا لەلایەن پیاوێکەوە بەشێوەیەکی توندوتیژ دەستدرێژی دەکرێتەسەر و بە دەستبەستراویی و بە جلێکی نیمچەروت وێنەکانی بڵاوکرایەوە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی عەرەبی هەرایی نایەوە و داواکاری گشتی مەغریب لەسەر روداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی مەغریب بڵاویکردەوە، بەشی تاوانەکان لە رێگەی تەکنەلۆجیاوە چاودێری ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کردوە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە و دەردەکەوێت ئافرەتێک بەتۆمەتی ئەوەی خیانەتی کردوە، بەشێوەیەکی توندوتیژ دەستدرێژی دەکرێتەسەر و بە دەستبەستراویی و بە جلێکی نیمچەروت وێنەکانی بڵاوکراوەتەوە، روداوەکە لە یەکێک لە شوقەکانی شاری "طنجة"ی مەغریب رویداوە.

ئەوەش هاتوە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لەسەر ئەو ڤیدیۆیە  و دۆزینەوەی ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا ئەو ئافرەتە ئەشکەنجە دەدات، دواتریش تۆمەتباری روداوەکە کە پیاوێکی تەمەن 28 ساڵە دۆزرایەوە و دۆسیەکە رادەستی داواکاری گشتی کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتیمانی مەغریب ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرجەم ئەو ئامێر و کەلوپەلانەی لە وێنەکاندا دەردەکەوێت وەک بەڵگەی تاوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەدواداچونیان بۆ دەکرێت و لە دۆسیەی لێکۆڵینەوە تۆماردەکرێن.

هـ.هـ


PM:11:56:25/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 8288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو