فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌تۆمیی ئه‌مریكا و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی گه‌یشتنه ده‌ریای سپیی ناوەڕاست
وێستگه نیوزـ
كه‌شتیهه‌ڵگری فڕۆكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا و 12 كه‌شتیی جه‌نگیی دیكه بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانیی یۆنان، گه‌یشتنه ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌دوای جموجوڵه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر یۆنان.
سایتی Newsbomb.gr بڵاویكرده‌وه كه كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ناوی USS Dwight D. Eisenhower له‌لایه‌ن 12 كه‌شتیی جه‌نگیی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه یاوه‌ری كراوه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه له رێگه‌ی كه‌ناڵی سویس له میسر ده‌گه‌نه ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
ئاشكراشیكردوه كه كه‌شتیگه‌له جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌نیازن له كه‌ناڵی سویسه‌وه به‌ره‌و دورگه‌ی كریت-ی یۆنانی بڕۆن و ده‌ست به مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن.
كه‌شتیگه‌له‌كه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ئابوریی یۆنان ده‌مێنێته‌وه و له مانۆڕه‌كه‌شدا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F16ی یۆنان و چوار فڕۆكه‌ی F18ی ئه‌مریكا مانۆڕی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.
سایته‌كه پێی وایه، هاتنی ئه‌و كه‌شتیگه‌له‌ی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه، یه‌كه‌م ده‌ستوه‌ردانی گرنگی واشنتۆنه بۆ ناوچه‌كه و ده‌رخستنی رۆڵی ناوبژیوانییه بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی توركیا كه له سێشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه له ناوچه‌كه‌دا دژبه یۆنان و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ گه‌ڕان به‌دوای غاز و نه‌وتدا ده‌ستپێكردوه.
AM:11:49:25/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت