له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ژنێك و سێ منداڵی له‌ سوریا گیانیان له‌ ده‌ستدا

‌فۆتۆ:گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە سنووری نێوان تورکیا و سوریا، ژنێک و سێ منداڵی گیانیان له‌ ده‌ستدا.

ڤیدیۆ و وێنەی تەقینەوەکە کە شەوی رابردوو روویداوە، لە میدیاکانی سوریا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، دەریدەخەن تەقینەوەکە زۆر گەورەبووە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی سەرەکی لە لەندەنە، لە زاری سەرچاوەکانی لە سوریا رایگه‌یاند: چوار دانیشتووی کەمپی عەرمووتە کە پێکهاتوون لە ژنێک و سێ منداڵی بەهۆی ئەو تەقینەوەیە گیانیان لەدەستداوە.

تەقینەوەکە لە کارگەیەکی دروستکردنی هاوەن و مووشەکی سەر بە جەبهەی شام لە ریفی حەلەب لە سنووری نێوان تورکیا و سوریا روویداوە.

ئەو کارگەیە، دەکەوێتە نزیک کەمپەکە و بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەکەش جگە لە گیانلەدەستدانی دایکەکە و منداڵەکانی، بەلایەنی کەمەوە نۆ کەسی دیکە بریندار بوون، کە برینی بەشێکیان سەختە.

هــ. ر


PM:09:22:24/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت