یۆنان پڕۆسەی‌ پێدانی ڤیزا بە خوێندکارانی بیانی خێرا و ئاسانتر دەکات

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
بەپێی پڕۆژەیاسای خوێندنی تایبەت کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە، یۆنان پڕۆسەی پێدانی ڤیزا بەو خوێندکارە بیانیانەی‌ کە خوازیارن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئەو وڵاتە بخوێنن ئاسانتر و خێراتر دەکات.

ماڵپەڕی Kathimeriniی یۆنانی رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندن، نزیکەی‌ دوو هەزار خوێندکاری بیانی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئەو وڵاتە تۆمار کراون.

بەپێی ماڵپەڕەکە، بە بەردەوامی سکاڵا هەبووە لەبارەی‌ دواکەوتن و بوونی کێشە لە دەرکردنی ڤیزا، "ئەوەش کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر چوون و خواستی خوێندکارانی چەند وڵاتێک بۆ یۆنان تاوەکو لەوێ بخوێنن".

بەپێی بڕگەیەک لە پڕۆژەیاساکە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەڵکشانێکی باش هەیە لە ژمارەی‌ ئەو خوێندکارانەی‌ خوازیار بوون کۆرسەکانی زمان لە یۆنان بخوێنن.

بڕگەکە دەشڵێت، "ئەو خوێندکارانە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان دەبنە باڵیۆزێکی بە ئەمەک بۆ یۆنان، هەروەها سودێکی زۆریشی دەبێت بۆ ئابوری ئەو وڵاتە".


PM:05:20:24/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت