ئه‌مریكا: مانگێكی ده‌ستكردنی روسیا چه‌كێكی ته‌مومژاویی له بۆشایی ئاسماندا ته‌قاندوه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته روسیا چه‌كی دژبه مانگه ده‌ستكرده‌كانی له بۆشایی ئاسمان تاقیكردوه‌ته‌وه.
جه‌نڕاڵ جۆن ریمۆند، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا به سایتی بزنس ئینسایده‌ری راگه‌یاندوه كه مانگی ده‌ستكردی Cosmos 2543ی روسیا بینراوه كه جۆره ته‌قه‌مه‌نییه‌كی نه‌ناسراوی تەمومژاویی له بۆشایی ئاسماندا ته‌قاندوه.
وتیشی كه هه‌مان مانگی ده‌ستكرد له ماوه‌ی رابردودا چاودێریی مانگه ده‌ستكرده هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكای كردوه و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌مه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و ئه‌مریكا نیگه‌رانییه‌كانی خۆی به روسیا گه‌یاندوه.
جه‌نڕاڵ جۆن ریمۆند راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و ره‌فتاره‌ی مۆسكۆ سروشتی نییه و بێزاركه‌ره و له‌وانه‌یه دۆخێكی مه‌ترسیدار له بۆشایی ئاسماندا دروست بكات، ئه‌وه‌ش كه ئێستا روسیا ده‌یكات، هاوشێوه‌ی ره‌فتاره‌كانی ساڵی 2017یه له بۆشایی ئاسماندا كه ئه‌ویش بارگرژیی دروست كرد.
PM:10:56:23/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت