دنیایه‌كی تره..دیمه‌نه‌كانی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بۆ یه‌كه‌مجار
وێستگه نیوزـ
تیمێك له چالاكوانانی بواری مۆنتاج چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاژانسی ناسای ئه‌مریكایان به كوالیتیی 4k مۆنتاج كرد كه تایبه‌تن به دیمه‌نه‌كانی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
تیمه به‌ریتانییه‌كه به‌ناوی ElderFox ، هه‌زاران وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆییان له مۆنتاجێكی نوێ‌دا به كوالیتییه‌كه‌ی به‌رز و روون به‌سیستمی 4k ئاماده‌كرد و پێشكه‌شی بینه‌رانیان كرد.
به‌پێی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، كه مرۆڤ ته‌ماشای ڤیدیۆكه ده‌كات هه‌ساره‌ی مه‌ریخ زۆر به واقعی ده‌بینێت، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش كه ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه به‌وه ده‌ستپێده‌كات كه دیمه‌نه‌كانی ناوی هه‌مووی راسته‌قینه‌ن.
PM:09:28:23/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 11856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت