مێرمنداڵێك 35 ملیۆن دینار و 1500 دۆلاری دزی و دەستگیركرا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت كە یەكێكیان مێرمنداڵێكە و بڕی 35 ملیۆن دینار و 1500 دۆلاری دزیوە.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندووە، پاش ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە سكاڵا تۆماركرا كە بڕی 35 ملیۆن دینار و 1500 دۆلاری ئەمەریكی لێ دزراوە لەگەڕەكی كانی عاشقان، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چالاكی مەدەنی و مەفرەزەیەكەوە توانرا تۆمەتباری نەوجەوان (ح.ع.ح) تەمەن 15 ساڵ دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیر بكرێت، پاش لێكۆڵینەوە دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە هەستاوە بەدزینی ئەو بڕە پارانەی سكاڵاكار بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی یاسایی (444)ی یاسای سزادانی عێراقە بەندكراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەلایەكی دیكەشەوە  لەلایەن مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی شەهید سەركار توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت كە فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەی یاسایی (21ی چەك) بەناوی (م.ن.ح) تەمەن 25 ساڵ دانیشتووی هەڵەبجە/ كانی قوڵكە كە هەستاوە بەتەقەكردن بەشێوەیەكی هەڕەمەكی لەناو شاردا، تۆمەتبارەكە داواكرابوو لەدوو بنگەی پۆلیس لەدەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە.


PM:02:15:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو