پۆلیسی سلێمانی: باندێكی بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤەوە دەستگیركران


وێستگە نیوز-

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بەجەستەی مرۆڤەوە دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتن بووە بەگورچیلەی مرۆڤەوە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، كە زانیارییان پێگەیشت لەبارەی باندێكی بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بەگورچیلەی مرۆڤەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، بەفەرمانی دادوەرو بەپێی یاسای تایبەت بەبازرگانیكردن بەئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە تۆمەتباران ڕاگیراون.


بەپێی راگەیەندراوەكە تۆمەتباران ئەمانەن:
( أ ، ی ، ع ) لەدایكبووی 1996، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی
(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی
(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی
(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی
(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری بەغدا.
(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.



PM:01:51:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو