دوو كه‌س له هه‌ولێر و كه‌سێك له سلێمانی به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ دوو كەسی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كرۆنا لە ھەولێر گیانیان لەدەستدا و كه‌سێكیش تا ئێستا له سلێمانی به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستداوه.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2020، دوو كەسی دیكەی تووشبوو بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر گیانیان لەدەستدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: یەكێك لە نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەی ئیماراتی و ئەوەی دیكەشیان لە نەخۆشخانەی كۆماری (جمھور) گیانی لەدەستداوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ تا ئێستا كه‌سێكی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستداوه.
ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی تەندروستی لە دوایین راپۆرتیدا دوێنێ ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 18 كەس بەھوۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
PM:12:31:16/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت