ئه‌نجامی دوو ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دژه تیرۆری عیراق ئاشكرا كرا
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ئه‌نجامی ئه‌و دوو ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌ی راگه‌یاند كه دژه تیرۆری عیراق له باشوری كه‌ركوك و خۆرئاوای ئه‌نجامی دابوو.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 15ی ته‌مموزی 2020، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق به هاوكاریی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش له باشوری كه‌ركوك و خۆرئاوای كه‌ركوك دوو ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
وتیشی له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی كه‌ركوكدا، دژه تیرۆری عیراق شه‌شه چه‌كداری پاشماوه‌ی داعشیان كوشتووه، له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب له خۆرئاوای به‌غدا چه‌كدارێكی داعش و له ناوچه‌ی تاجیی باكوری به‌غداش سێ چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌یان ده‌ستگیر كردوه.
PM:11:31:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت