كه‌شناسێك هۆشداری له گه‌رما پڕوكێنه‌ره‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌دات
وێستگه نیوزـ
كه‌شناسێكی عیراقی هۆشداریی دا له هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌رما له هه‌فته‌دا داهاتوودا و ئامۆژگاریی هاوڵاتیانی كردوه كه به‌بێ داپۆشینی سه‌ریان خۆیان نه‌ده‌نه به‌ر تیشكی خۆر.
مسته‌فا كوبه‌یسی، كه‌شناسی عیراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2020 هۆشدارییه‌كه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه گه‌رماكه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق، 8 پله‌ی سه‌دی له تێكڕای گشتیی پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له ناوچه‌كانی باكوری عیراق پله‌كانی گه‌رما 5 پله له تێكڕای پله‌ی گه‌رما زیاتر ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوای له هاوڵاتیان كردوه كه خۆیان نه‌ده‌نه به‌ر تیشكی خۆر و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌شیان كرد باشتره سه‌ریان دابپۆشن و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیش زیاد بكه‌ن.
كهشناسهكهی عیراق رونیكردوه‌ته‌وه كه به‌هۆی وه‌ستانی جموجوڵی باوه، تشكی خۆر زیاتر كاریگه‌ریی بۆ گه‌رمبونی زه‌وی ده‌بێت و كار ده‌كاته‌سه‌ر رووی سه‌ره‌وه‌ی خاك و دواتر تیشكی خۆر ده‌یداته‌وه له هه‌وا و زیاتر گه‌رمی ده‌كات.
PM:10:41:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت