ئه‌مڕۆ له سلێمانی زۆرترین رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا تۆمار كرا
وێستگه نیوز ـ
له سلێمانی 11 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا كه هه‌شتیان دانیشتووی ناوشارن و سیانی دیكه‌یان دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی شارن.
عه‌بدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا رایگه‌یاند: به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانییه‌وه، ئه‌مڕۆ 11 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌شتیان دانیشتووی ناوشار و سیانی تریان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شارن.
راشیگه‌یاند، "دڵنیاتان دەکەینەوە ئامارەکانی ئێمە بە پشت بەستنە بە راپۆرتی پزیشکی و نوسراوی فەرمی ئەو نەخۆشخانانەی قوربانی تێدا گیانی لە دەستداوە یان خود پشکنینی کۆتایی بۆ کراوە".
وتیشی: "بۆیە بڵاوکردنەوەی ئامارەکانیش تەنیا بە ئامانجی زیاتر پابەندبوونی هاووڵاتیانه بە رێنماییە خۆپارێزییەکان و هیچ ئامانجێکی دیکەمان نیە و نامانەوێت ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئێوە دروست بکەین".
PM:06:56:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 12960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت