بانگەوازێکی بە پەلە لە وەزیری تەندروستییەوە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز  ـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێكی به‌ په‌له‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ی 28 رۆژیان تێپه‌ڕ كردووه‌، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی بانكی خوێن بكه‌ن بۆ به‌خشینی پلازما.


ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌:

ھاووڵاتییانی بەرێز ...
یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشیە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.

تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و 28 رۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.

ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
15 تەمموز 2020


PM:03:37:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 17044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو