پڕۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با له سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێیتگه نیوز ـ
دوای وه‌ستاندنی بۆماوه‌یه‌ك بڕیاره سبه‌ینێ دانان و به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بای بۆ ماڵان له ناو شاری سلێمانی ده‌ستپێیبكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2020، ده‌ست به دانانی پڕۆژه‌ی زیره‌كی كاره‌با ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، بڕیاریشه كاره‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌ر فیده‌ری 249 له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌ستپێبكاته‌وه.
پرۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ره‌ری زیره‌ك كاره‌با یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو ده‌ستپێكرد و تا ئێستا له ناوشاری سلێمانی 85 هه‌زار پێوه‌ر دانراوه، دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك، بڕیاره سبه‌ینی ده‌ست پێبكاته‌وه.
PM:01:56:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت