کردنەوەی پڕۆژەیەکی نوێ لە هەرێم 10%ی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات لە پارێزگای هەولێر دوای ئەوەی لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی وڵاتی کۆریای باشور بەشی یەکەمی کارەکانی تەواو کرا و حکومەتی هەرێمیش 40 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرد، ئەمڕۆ بەشی یەکەمی پڕۆژەکە بە توانای 300 مێگاوات کرایەوە و وەزیری کارەباش رایگەیاند، پڕۆژەکە کاریگەری لەسەر زیادبوونی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕاسیمی کردنەوەی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە هەوڵی کارمەندانی ناوخۆ و تیمێکی پسپۆڕی وڵاتی کۆریای باشور، کارەکانی بەشی یەکەمی وێستگەکە تەواوکرا، دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 40 ملیۆن دۆلار بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەکە تەرخانبکات.

ئەوەشی خستەڕو،" وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا ئامادە کردوە، لە ماوەی سێ مانگدا ئەم پلانەمان پێشكەش كرد بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بە سوپاسەوە 90%ی پلانەكەمان رەزامەندی لەسەر دراوە، كارمان تێدا كردووە، هەندێك لە پڕۆژەكان كەوتنە خزمەتی خەڵك و هەندێكیشیان لە پرۆسەی تەندەرینگدایە".



AM:11:50:14/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو