به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به كاروانێكی سه‌ربازیی توركیا و روسیا
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له باشوری شاری ئیدلب له سوریا روویدا و روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش له‌و وڵاته ده‌ڵێت كه ته‌قینه‌وه‌كه كاروانێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شی روسیا و توركیای كردوه‌ته ئامانج.
چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه گه‌وره بووه و به‌هۆی مینێكهوه روویداوه، به‌ڵام باسی له زیانه‌كانی نه‌كردووه.
روانگه‌كه ئاشكرایكردوه كه ته‌قینه‌وه‌كه له نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی ئورم و ئه‌ریحا كه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییM4 له باشوری ئیدلب، كاروانه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كه‌ی روسیا و توركیای كردوه‌ته ئامانج.
AM:11:49:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت