رێكخراوی یۆرۆپۆل: په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر ئه‌وروپا
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی یۆرۆپۆل بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكانی ئه‌وروپا له راپۆتی ساڵانه‌ی خۆیدا جه‌ختده‌كاته‌وه كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌و حزبه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیی له خاكی ئه‌وروپادا ئه‌نجام نه‌داوه.
راپۆرته‌كه به‌ناونیشیانی "دۆخی تیرۆر له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ساڵی 2020" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تایبه‌ت بووه به باسكردن له‌و گروپانه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به "تیرۆرستی"یان ده‌زانێت، له‌ناو راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "تائێستا پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ هێرشێكی تیرۆرستیی له خاكی وڵاتانی ئه‌وروپادا ئه‌نجام نه‌داوه".
ده‌شڵێت كه ئه‌و حزبه ته‌نها خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی كورد له ئه‌وروپا رێكده‌خات و زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشی ئاشتیخوازانه‌یه و نه‌ك كاری تێكده‌ری ناكه‌ن، به‌ڵكو هاوسۆز و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه به‌شداری له چالاكییه یاساییه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و پشتیوانی دارایی ساڵانه ده‌كه‌ن و له‌رێگه‌ی رێكخستنی چالاكیی رۆشنبیرییه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، رێكخراوه ئه‌وروپییه‌كه باس له هێرشه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019ی سوپای توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت كه ئه‌و هێرشانه وایكرد ناڕه‌زاییه‌كانی كورد له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا زیادبكات و گرژی له‌نێوان ره‌وه‌ندی كورد و تورك له ئه‌وروپا توندتر بێت.
AM:11:12:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت