ئاهه‌نگێكیان بۆ كۆرۆنا رێكخست و یه‌كێكیان مرد
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له‌و گه‌نجه به‌شداربوانه‌ی كه له ولایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا ئاهه‌نگی بۆ راستودروستیی كۆرۆنا رێكخستبوو، توشی ڤایرۆسه‌كه بوو و دواتر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ولایه‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
كه‌ناڵی NBC 4ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، چه‌ند گه‌نجێك ئاهه‌نگێكیان به‌ناوی (ئاهه‌نگی كۆرۆنا) سازكردوه‌و خه‌ڵكێكی زۆرایان بانگهێشتكردوه، گه‌نجه‌كان وتویانه ئه‌گه‌ر كۆرۆنا راست بێت و توشبویه‌ك له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا هه‌بێت، ئه‌وا به‌شداربوه‌كانی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.
شێوازی ئاهه‌نگه‌كه به‌جۆرێكه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌شداربویه‌ك یه‌كه‌مجار توشی كۆرۆنا بوو، ئه‌وا خه‌ڵاتێك وه‌رده‌گرێت كه بریتییه له بڕه‌پاره‌یه‌ك، به‌رپرسانی ته‌ندروستیش هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی سازكردنی ئه‌و جۆره ئاهه‌نگانه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن دڵنیان كه كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، دوای چه‌ند رۆژێك له ئاهه‌نگه‌كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵی به‌شداربوو به‌په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و دوای ماوه‌یه‌كیش له مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاره‌سه‌ردا گیانی له‌ده‌ستدا.
جاین ئیپلپی، پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی میسۆدیست، كه گه‌نجه‌كه‌ی لێ كه‌وتبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌یان گه‌نجی دیكه‌ی به‌شداربوی ئاهه‌نگه‌كه كه ته‌مه‌نیان له 20 بۆ 30 ساڵیدایه، به‌پێی خۆیان و به‌هۆی توشبونیان به كۆرۆنا بێن بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تائێستا له ئه‌مریكا سێ ملیۆن و 97 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاترله 132 هه‌زار توشبوو گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:09:57:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت