هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ بەرپرسانی گەرمیان: ھەرچیتان دەوێت بۆ رووبەڕووی كۆرۆنا پێمان بڵێن تا بۆتان بكەین


وێستگە نیوز-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راگەیاندووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرچییان دەوێت بۆیان دەكەن.

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی و شاندێكی یاوەری بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی تەندروستی ناوچەی گەرمیان لەڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا سەردانیان گەرمیانیان كرد.

بەپێی راگەیەندراوی ئیدارەی گەرمیان، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕا‌یگەیاندووە "گەرمیان ناوچەیەكی خۆشەویستە‌ لەدڵی ئێمەدا و هاتووین تا پێمان دەكریت خزمەتی بكەین و هەر كەموكورتی و پێداویستیەك لە كەرتی تەندروستی سنوورەكەدا هەبێت پڕی بكەینەوە، ئێمە پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناین لەگەرمیان و دەمانەوێت ھەرچیتان نیە و ھەرچیتان دەوێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان پێمان بڵێ تا بۆیان بكەین".

نزیكەی مانگێكە بەسەدان حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنووری ناوچەی گەرمیان تۆماركراوە و چەند حاڵەتێكی مردنیش هەبوون.


PM:03:03:13/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو