به‌ڤیدیۆ..جارێكی دیكه خۆپشانده‌رانی به‌سره رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان
وێستگه نیوزـ
دووباره هاوڵاتیانی شاری به‌سره له‌به‌ر بێ كاره‌بایی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زاییان له دۆخی خراپی شاره‌كه‌یان ده‌ربڕی.
ئه‌مشه‌و خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره به سوتاندنی تایه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و گرتنی رێگاوبانه‌كان، ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بونی كێشه‌ی كاره‌با ده‌ربڕی كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
شاری به‌سره له باشوری عیراق، یه‌كێكه له شاره گه‌رمه‌كان و هه‌ندێكجار به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای جیهان له‌و شاره تۆمار ده‌كرێت.
له ساڵی رابردوه‌وه خه‌ڵكی عیراق بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به كوژرانی زیاترله 500 خۆپیشانده‌ر و برینداربونی زیاترله 22 هه‌زاری دیكه حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و ئێستا كابینه‌ی نوێی كازمی سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه و دۆخه‌كه هێشتا وه‌ك خۆیه‌تی.
PM:11:23:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت