بڕیارێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زمونه‌كانەوه سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوەی وانەی کوردی
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زمونه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئاگادار كرده‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ته‌مموز ناكرێته پشووی فه‌رمی و تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی له‌كات و واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له ئاگادارییه‌كدا كه له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زمونه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایتییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌زاكان و خوێندكاران و قوتابیانی كردوه‌ته‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووی فه‌رمی نییه.
راشیگه‌یاندوه كه تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی دواناخرێت و تاقیكردنه‌وه‌كه له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت كه 14ی ته‌مموزی 2020ه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جگه له رۆژانی جه‌ژن، هه‌روه‌ك له خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا هاتووه، هیچ رۆژێكی دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ناكرێته پشوو.
له 11ی ته‌مموزی 2020 تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ته‌ندروستیی پێویست بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێكرد.
PM:10:27:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت