كهركوك..تهقه له پۆلیسێك كرا و كوژرا
وێستگه نیوزـ
لە بەردەم ئەكادیمیای پۆلیسی كەركوك، تهقه له کارمەندێکی بەشی ئەفسەرانی پۆلیس كرا كه به رهگهز توركمانه و بهوهۆیهوه پۆلیسهه کوژرا.
مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تهمموزی 2020، لە بەردەم ئەكادیمیای پۆلیسی كەركوك، پۆلیسێك بهناوی محەمەد جەلال كارمەندی بەشی ئەفسەرانی پۆلیس، كە بە ڕەگەز توركمانە و نیشتەجێی ناحیەی تازەی خورماتووە لە باشوری كەركوك، تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
باسی لەوەشكرد، لە سەرەتادا وا لێكدراوەتەوە كە ئەو كارمەندەی پۆلیس بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستداوە، بەڵام دواتر لە پشكنینەكانی پزیشكی دادوەرییدا دەركەوتوە فیشەك بەر سەری كەوتوە.
ەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك وتیشی: تا ئێستا هۆكاری كوژرانی محەمەد جەلال نەزانراوە و ئەنجامدەرانی هێرشەكەش نەناسراون.
PM:09:17:12/07/2020
ئهم بابهته 1852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت