ئه‌بو عیزرائیل تووشی كۆرۆنا بوو

‌ئەبو عزرائیل.. فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌شێک لە میدیا عیراقی و ئێرانییه‌كان هه‌وڵی تووشبوونی ئەبوو عیزرائیل، فەرماندەی مەیدانیی حەشدی شەعبی-یان به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ تەندروستیی خراپە.


لە سۆشیال میدیا، وێنەی ئه‌بو عیزرائیل فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی حه‌شدی شه‌عبی بە فراوانی بڵاوبووەتەوە کە لە ژێر هەناسەدانی دەستکرددایە و تەندروستیی خراپە، بەڵام هەندێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا گومانیان هەیە و پێیانوایە  کە ئەمە سیناریۆیە و بۆ ئەوەی دواتر ئەبو عیزرائیل بڵێت بە بەرەکەتی ئیمام عەلی چاکبووەتەوە.

ئەبو عیزرائیل، یەکێکە لە فەرماندە مەیدانییەکانی حەشدی شەعبی. لە شەڕی داعشدا ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد و لای شیعەکانی عیراق، وەک ئایکۆنی رووبەڕووبوونەوەی داعش ناوبانگی دەرکردووە.

ئەبو عزرائیل ناوی راستەقینەی ئەیوب فالح حەسەن روبەیعییە، باوکی پێنج منداڵە و شۆفیری تاکسییە، لە شەڕی داعشدا چەندین تۆماری ڤیدیۆیی خۆی لە بەرەکانی شەڕ و بەتایبەت لە شاری تکریت بڵاوکردووەتەوە و لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا ئاگر لە جەستەی کەسێک بەردەدات و دەڵێ دەیانکەینە گەس.

بەپێی وێنەکانی ناو سۆشیال میدیا، ئەبوو عیزرائیل لەسەر زەوی درێژبووە و ئامێری هەناسەدانی دەستکردی لەسەرە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن پاش نەخۆشکەوتنی بە کۆرۆنا، ئێستا سییەکانی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدان.

ئەبو عیزرائیل سەر بە کەتیبەکانی ئیمام عەلییە کە پەیوەندیی پتەوی بە فەیلەقی قودسی قاسم سلێمانییەوە هەبوو کە لە کۆتاییەکانی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە هێرشێکی ئەمریکیدا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.

ئەبو عیزرائیل لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییەوە، بە تاوانی جەنگ تۆمەتبارکراوە و هەندێک لایەنی عیراقی بە کوشتنی کەسانی بێتاوان تۆمەتباری دەکەن.


AM:10:15:12/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت