ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له‌ تاران روویدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دەیان بتڵە غازی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەدا تەقیونەتەوە و بوونەتە هۆی برینداربوونی کەسێک.


ماڵپەڕی ئیسنای نیمچە فەرمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ئەو بتڵە غازانە لەناو ژێرزەمینی باڵەخانەکەدا بوون و بەشێک لە باڵەخانەکەی رووخاندووە و کەسێکیش برینداربووە.

شایانی ئاماژە بۆ کردنە، ماوەیەکە زنجیرەیەک تەقینەوە وڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش روونکردنەوەیەکی ئەوتۆیان لەبارەوە نەداوە.

یەکەم تەقینەوەی ئەم دواییە، لە نزیک تارانی پایتەختی ئێران روویدا و میدیاکان بە تەقینەوە رەنگ پرتەقاڵییەکە ناساندیان و باس لەوەشکرا، کە تەقینەوەی کۆمەڵێک پێداویستی چەکی ئەتۆمی بووە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە شاردوویانەتەوە.

چەند رۆژێک دواتریش، بەشێک لە کارگەیەکی کیمیایی لە ئەسفەهان تەقییەوەوە و بەرپرسانی ئێران باسیان لەوەکرد، کە نایانەوێت هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرابکەن.

هــ. ر


AM:08:59:12/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت